كۆمپانیای سۆنی بەم دواییانە كامێرایەكی فۆتۆگرافی هێناوەتە
بەرهەم كە چوار گیگابایتی میمۆری لاوەكی هەیە و بەبێ هیچ چەشنە زیادكردنێكی
میمۆری دەرەكی دەكرێ 40 هەزار وێنە لەخۆیدا خەزن بكات.
كامێرای سایبر شات 2T دەتوانێ هەر ئەو كاتەی كە بە كۆمپیوتەر لە پەیوەندی
دابێت وێنە تایبەتییەكان بەئاسانی بۆ سایتە ناسراوەكانی وەك بلاگر و یۆتیۆب
بەڕێ بكات.

كامێرای 1/8 میگاپیكسیلی سۆنی بە شاشەی LCDیەوە دەتوانێ
وێنەكان بكاتە هاوبەش و بەكارهێنەر بە ویستی خۆی گۆڕانكاری پێویست لە
وێنەكان دا بكات. ئەو كامێرایە تایبەتمەندی سیستەمی ئەلبومی دیجیتاڵی
تێدایە. هەروەها بە تەلەڤزیۆنیشەوە پەیوەند دەدرێ و دەكرێ وێنەكان لەسەر
شاشەی TV ببینی.
دەكرێ بڵێین خاڵێكی بەرچاو سەرنج راكێشی ئەو كامێرایە لەوە دایە كە خەندەی
سەر لێوان دەناسێ و هەركاتێك یەكێك بزەی هاتێ ئۆتۆماتیكی كامێراكە وێنەی
دەگرێ.