یه‌که‌مین کامیرای ڤیدیۆیی جیهان به ئاستێکی زۆر به‌رز که له کاتی فیلم گرتن به شێوه‌ی خۆکار وێنه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ش ده‌گرێت که زه‌رده‌خه‌نه لێ ده‌ده‌ن له مانگی داهاتوو له لایه‌ن کۆمپانیای سۆنی ده‌خرێته بازاڕ.

ئه‌م کامیرا ڤیدیۆییه که تایبه‌تمه‌ندی Smile Shutter تێدایه به شێوه‌ی خۆکار له کاتی فیلم گرتن وێنه‌ی ئه‌وکه‌سانه‌ش ده‌گرێت که زه‌رده‌خه‌نه لێده‌ده‌ن و له مێمۆری خه‌زنیان ده‌کات، ئه‌م کرداره هیچ پێویستی به گۆڕین له حاله‌تی فیلم گرتن بۆ وێنه‌گرتن نیه و به شێوه‌ی خۆکار ئه‌م کرداره ئه‌نجام ده‌درێت.