ئه‌م پرۆگرامه که ناوی Fugawi Touratel لێ نراوه، له سه‌ر بنه‌مای Web 2.0 دروست کراوه و له‌سه‌ر زۆربه‌ی مۆدێله‌کانی مۆبایل کار ده‌کات.
کۆمپانیای Northport Systems داهێنه‌ری ئه‌م پرۆگرامه ڕایگه‌یاند که له ڕێگای ئه‌م پرۆگرامه ئه‌و مۆبایلانه‌ی که سیسته‌می GPS یان نیه، ده‌توانن به‌م سیسته‌مه کار بکه‌ن.

ئه‌م پرۆگرامه له‌سه‌ر مۆبایله‌کانی LG, Motorola, Samsung, Sanyo کار ده‌کات و له‌داهاتوو دا بڕیاره کۆمپانیاکانی تریش بخرێنه ناو بازنه‌ی چالاکییه‌کانیان.
GPS له‌بواری دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌کانی وه‌کوو شار و شارۆچکه و شه‌قام و کۆلانه‌کان و ته‌نانه‌ت شوێنه وه‌رزشی و هونه‌ری و گشت شوێنه گرنگه‌کان یارمه‌تیده‌رێکی سه‌ره‌کی به‌کارهێنه‌رانه.