هه‌روه‌کوو پێشتر له بابه‌تێکدا باسی ته‌کنه‌لۆژی بلوتوزمان کردبوو، لێره‌دا باس له‌داهاتووی بلوتوز ده‌که‌ین. هه‌لبژاردنی ناوی بلوتوز بۆ ئه‌م ته‌کنه‌لۆژییه زۆر سه‌رنج ڕاکێشه، ئه‌م ناوه له ناوی پاشایه‌کی دانیمارکی به‌ناوی Harold Blaatand وه‌رگیراوه، وشه‌ی Blaatand دوای گه‌یشتنی بۆ ناو زمانی ئینگلیزی بووه Bluetooth واتا ددانی شین.

چاکسازییه‌کانی بلوتوز له داهاتوو ده‌بنه هۆکاری پێشکه‌وتنی ئه‌م ته‌کنه‌لۆژییه. نه‌وه‌ی داهاتووی بلوتوز به LISBON ناو نراوه و به پێی پێشبینییه‌کان ئه‌م تواناییانه‌ی ده‌خرێته سه‌ر: Atomic Encryption Chang واتا توانایی گۆڕینی به‌رده‌وامی کۆده‌کان، Extended Inquiry Response واتا وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر له کاتی پێداچوونه‌وه و کار ئاسانی له په‌یوه‌ندی، Sniff Sub rating واتا که‌م کردنه‌وه‌ی کاتی به‌کار هێنان که ده‌بێته هۆی زیاد بوونی ته‌مه‌نی باتری، Quos Improvement که له کاتی په‌یوه‌ندی چه‌ندین ئامێر پێکه‌وه و له یه‌ک کاتدا به تواناییه‌کی زۆر کاره‌کانی ئه‌نجام بدات.
به گشتی نه‌وه‌ی داهاتووی بلوتوز خێراییه‌کی زۆر به‌خۆیه‌وه دبینێت و له زۆر بوار کارایی ده‌بێت.