لیست
به‌شه‌كان

به‌رنامه‌ى پیویست
ریكلام
مۆبایل لە خزمەتی ئۆتۆمبێلدا

لە ژمارەكانی رابردوودا ئاماژەمان بەوەدا كە دەكرێ مۆبایل وەك ریمۆت كۆنترۆڵی ئامێرە كارەباییەكانی ناو ماڵ وەك تەلەڤزیۆن و DVD و سپلیت و.. بەكاربهێنرێت، بەڵام لەم دواییانەدا كۆمپانیای نیسان بە هاوكاری كۆمپانیای شارپ و كۆمپانیای NTT ژاپۆنی هاندێكیان بەرهەمهێناوە كە لەراستیدا وەك ئامێریكی هۆشمەندی ئۆتۆمبێل سەیر دەكرێ، ئامرازی ناوبراو كە خاوەنی دوو دوگمەیە بۆ كوژاندنەوە و پێكردنی ئۆتۆمبێل.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

خاڵی جێگای سەرنج لەوەدایە كە ئۆتۆمبێلەكە لە هەر شوێنێك بێ، بەو مەرجەی كە تۆڕی مۆبایلەكە بیگرێتەوە كار دەكات. بۆ سوود وەرگرتن لەو هاندە هۆشمەندە لەو كاتەی كە دەتهەوێ بۆ لای ئۆتۆمبێلی نیسان بچی، دوگمەی كردنەوە و پێكردنی مەكینەی ئۆتۆمبێل دادەگری. لەو كاتەدا بەشێكی دیكەی ئامێرەكە كە لە ئۆتۆمبێلەكەدایە شەپۆلەكان وەردەگرێ و دەرگاكە دەكرێتەوە.