لیست
به‌شه‌كان

به‌رنامه‌ى پیویست
ریكلام
بۆ ئەوەی دوای فۆرمات تەعریفی شاشە و دەنگ نەكەیت

هەر كاتێك كە كۆمپیوتەر فۆرمات دەكەینەوە و ویندۆزێكی دیكەی دەخەینە سەر، ناچارین كە سەرلەنوێ (تعریفات) واتە پێناسەی سەختە ئامرازەكان بە جیا دابنێینەوە، واتە تەعریفی شاشە، یان تەعریفی دەنگ.
كۆمەڵێك پرۆگرام هەن كە ئەو ئەركەیان كەمكردۆتەوە. یەكێك لەوانە پرۆگرامی Driver chackerە كە پرۆگرامێكی بەهێزە لەم بوارەوە، بە یارمەتی ئەو نەرمە ئامرازە دەتوانن درایڤەكانی سەر سیستەم رێكبخەن و لەكاتی پێویستدا فایلی كۆپیان لێ هەڵبگریەوە.
ئەو پرۆگرامە دەتوانێ 80 درایڤ لە هەر چركەیەكدا بناسێنی.
پرۆگرامی Driver checker كەم قەوارەترین و باشترین پرۆگرامە كە درایڤەكان سیستەم رێك دەخات.
توانا سەرەكییەكانی پرۆگرامی Driver chekher:
- توانای كۆنترۆڵكردن و رێكخستنی درایڤەكان.
- توانای سكانكردنی گشت سیستەم و ناسینی ئۆتۆماتیكی درایڤەكان.
- توانای بردنەسەری خێرایی كۆمپیوتەر و چەندین توانای دیكە.