به‌رێزان
دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی پاردا وه‌شانی یه‌که‌می به‌رنامه‌ی ( Kurdish Key &
Font Convert ) بڵاو بوویه‌وه ، به‌ڵام وام به‌باشزانی که وه‌شانی
دووه‌می ئاماده بکه‌م و بڵاوی بکه‌مه‌وه به چه‌ند ده‌سکاریه‌ک و
درووست‌کردنی سیسته‌می زیاتر ئه‌مه له کاتێکدا که وه‌شانی پێشوو چه‌ند
کێشه‌یه‌کی هه‌بوو له گۆرینی چه‌ند پیتێکدا به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له‌م
وه‌شانه تازه‌یه‌دا ئه‌م کێشانه‌م چاره‌سه‌ر کردووه و سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش
جگه له گۆرینی نوسینه‌کانتان له شێوازی نوسراوی فۆنتی عه‌لی که‌یه‌وه
بۆ بۆ شێوازی نوسینی فۆنتی یونی کورد که ده‌یخوێنێته‌وه وه به
پێچه‌وانه‌وه .
به‌شێکی تریش کراوه‌ته‌وه
ئه‌ویش گۆرینی نوسینی لاتینی بۆ کوردی وه هه‌روه‌ها کوردی بۆ لاتینیش
، وا له‌خواره‌وه به درێژی باس له‌م به‌شانه و ئه‌م به‌شه نوێیه و
ئه‌و سیسته‌مه‌ی بۆی دانراوه ده‌که‌م.
ئه‌م
به‌شه بریتیه له کیبۆردی ئاماده‌کراو و ئه‌توانیت له هه‌ر کۆمپوته‌رێک
به کاری بهێنیت و به کوردی بنوسیت به بێ ئه‌وه‌ی کیبۆردی کوردی
دابه‌زێنیت یاخود دابه‌زیبێت ئه‌توانیت نوسینه‌کانت بنوسیت به کورد و بێ
کێشه.
ئه‌م
به‌شه‌یه‌ش بریتیه له گۆرینی شێوازی ئه‌ونوسینه‌ی که فۆنتی عه‌لی که‌ی
ده‌یخوێنێته‌وه بۆ ئه‌و نوسینه‌ی که فۆنته‌کانی یونی کورد
ده‌یخوێنێته‌وه واته گۆرینی ئه‌و نوسینانه‌ی که به کیبۆردی Arabic[101]
نوسراون بۆ نوسینه‌کانی کیبۆردی Kurdi Sorani Bahdini وه هه‌روه‌ها هه‌ر
له‌م به‌شه‌شدا شێوازی ئه‌ونوسینه‌ی که یونی کورد ده‌یخوێنێته‌وه بۆ ئه‌و
نوسینه‌ی که فۆنته‌کانی عه‌لی که‌ی ده‌یخوێنێته‌وه واته ئه‌و نوسینانه
ده‌گۆرێت که به کیبۆردی Kurdi Sorani Bahdini نوسراون بۆ نوسینه‌کانی
کیبۆردی Arabic[101] .
ئه‌م
به‌شه نوێیه‌ش که له وه‌شانی پێشودا نه‌بووه و له‌م وه‌شانه‌دا
زیادکراوه بریتیه له گۆرینی لاتینی بۆ کوردی وه هه‌روه‌ها کوردیش بۆ
لاتینی ، ئه‌م به‌شه‌یه سیسته‌مێکی به‌هێزی بۆ دانراوه چونکه
تاراده‌یه‌کی باش پیته بزوێن و نه بزوێنه‌کان لێک جیا ده‌کاته‌وه بۆ
نموونه تۆ گه‌ر بنوسی ( سور ) کاتێک ده‌یگۆری بۆ لاتینی ده‌نوسرێت ( sur
) خۆ ئه‌گه‌ر بنوسی (که‌وسه‌ر) کاتێک ده‌یگۆری بۆ لاتینی ده‌نوسێت (kewser
) له‌م نموونه‌یه دا ده‌بینین نه‌یهێشت دوو بزوێن به داوی یه‌کدا بێت و
راسته‌وخۆ پیتی (و) ی نه‌بزوێنی نوسی چونکه پێش و ده‌بینی (ه)ه که
پیتێکی بزوێنه ، خۆ ئه‌گه‌ریش بنوسی ( دوور) ئه‌وا بۆت ده‌کات به (dûr )
.
ئه‌گه‌ر بنوسی (گۆرانی ) ده‌یگۆرێت ( goranî ) ئه‌گه‌ریش بنوسی (نه‌که‌ی )
ده‌یگۆرێت بۆ ( nekey ) ده‌بینین ( ی ) بۆ کردین به (y ) چونکه پیتی
بزوێنی له پێش (ی)ه‌که هاتووه و دوو بزوێن به‌دوای یه‌ک دا نایه‌ن
له‌به‌ر ئه‌وه کردی به (y) .
وه چه‌ندان نمونه‌ی تریش که له‌سه‌رتای وشه بجۆرێک ده‌ینوسێ وه له
ناوه‌راستی وشه‌ش به جۆرێکی تر.
پرۆگرامه‌که دابگرن به قه‌باره‌ی 859 کیلۆبایت