ڕۆژی هه‌ینی رابردوو کۆمپانیای
سۆنی رایگه‌یاند که ژماره‌یه‌کی
زۆر له کۆمپیوته‌ری لاپتۆپی گه‌ڕاندۆته‌وه
له‌به‌ر ناڕه‌زاییه‌کی زۆری
به‌کارهێنه‌ران به هۆی بوونی کێشه‌یه‌ک له
لاپتۆپه‌که‌دا که له کاتێکی که‌مدا
پله‌ی گه‌رمییه‌که‌ی زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه
که ئه‌مه‌ش کارده‌کاته سه‌ر کارکردنی
کۆمپیوته‌ره‌که و تێکدانی سیسته‌مه‌که‌ی.
به پێی ئاژانسی ڕاگه‌یاندنی
فه‌ره‌نسی کۆمپانیای سۆنی زیاتر له 440000
لاپتۆپی گه‌ڕاندۆته‌وه له
بازاڕه‌کاندا.
بوونی ئه‌م کێشه‌یه له لایه‌ن کۆمپانیای
سۆنی پشت راست
کراوه‌ته‌وه که له ئه‌نجامی هه‌ڵه‌یه‌ک له
یه‌کێک له وایه‌ره‌کانی نزیک شوێنی
داخستنی شاشه‌دا بووه که ئه‌م شوێنه‌ش
برغووی کردنه‌وه‌ی لێیه . ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ش
بووته هۆی ڕوودانی بازنه‌ی کاره‌بایی و
به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی لاپتۆپه‌که .
ئه‌و جۆره لاپتۆپانه‌ی که له‌لایه‌ن
به‌کارهێنه‌ران گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ
کۆمپانیای سۆنی بریتین له
Vaio VGN-TZ100 و
VGN-TZ200 و TZ300
و VGN-TZ2000 .
ئاژانسه تایبه‌تمه‌نده‌کان له وڵاته
یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا رایانگه‌یاند
که پێویسته به‌کارهێنه‌ران چیتر ئه‌م
جۆره لاپتۆپانه به‌کارنه‌هێنن به‌لکو
په‌یوه‌ندی بکه‌ن به کۆمپانیای سۆنی بۆ
به‌ده‌ست هێنانی زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت
به چۆنیه‌تی گۆرینیان به لاپتۆپێکی تر
.
