به‌هۆى كۆبوونه‌وه‌ى ته‌زووى كاره‌با له له‌شماندا، زۆرجار كاتێك به‌شێكى
جه‌سته‌مان به‌ر ته‌نێك ده‌كه‌وێت هه‌ست به راچه‌نین‌و تێپه‌ڕبوونى
ته‌زوویه‌ك ده‌كه‌ین به جه‌سته‌ماندا، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش به‌زۆرى له وه‌رزى
زستاندا رووده‌دات، به‌ڵام به‌هۆى ئامێرێكى نوێیه‌وه كه قه‌باره‌كه‌ى
هێنده‌ى قه‌باره‌ى مه‌دالیایه‌كى بچوكه توانراوه ئه‌م كێشه‌یه
چاره‌سه‌ربكرێت.

ئه‌م ئامێره به‌شێوه‌یه‌ك دروستكراوه كه كاتێك هه‌ر ته‌زووییه‌كى
كاره‌با به‌ر جه‌سته بكه‌وێت، راسته‌وخۆ ئامێره‌كه له‌خۆیده‌گرێت‌و
ناهێڵێت بگاته له‌ش كه هه‌ندێكجار ئه‌و ته‌زووانه ئازارمانده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها ئامێره‌كه سه‌رێكى لاستیكیى پێوه‌یه كه به‌خشاندنى له هه‌ر
ته‌نێك كه به‌زه‌وییه‌وه بێت وه‌ك مێزێك كه قاچه‌كانى ئاسنیین بێت یان
ئۆتۆمبێلێك‌و هتد.....ئامێره‌كه ده‌ستبه‌جێ له‌و ته‌زووه‌ى كه ته‌نه‌كه
هه‌ڵیگرتووه به‌تاڵیده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ به‌تاڵبونه‌وه‌كه‌ش له‌سه‌ر
شاشه‌ى ئامێره‌كه ده‌موچاوێكى پێكه‌نیناوى ده‌رده‌كه‌وێت‌و ئاماژه به
ئه‌نجامدانى كاره‌كه