گه‌وره كۆمپانیای خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت (گوگڵ)، له‌یادی 10 ساڵه‌ی
دامه‌زراندنیدا رایگه‌یاند كه به‌نیازه بڕی 10 ملیۆن دۆلار بكاته
خه‌ڵات بۆ باشترین 10 بیرۆكه له‌جیهاندا.
ئه‌م خه‌ڵاته‌ی گوگڵ له‌رێگای پێشبڕكێیه‌كه‌وه ده‌بێت بۆ هه‌موو ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه بیرۆكه‌ی به‌رهه‌مهێنانیان هه‌یه كه ئه‌وانیش حه‌وت
بواری سه‌ره‌كی ده‌گرێته‌وه‌و له‌رێگای سایتێكی تایبه‌ته‌وه
به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

گوگڵ ده‌ڵێت: ئه‌م توانا مرۆییه گه‌وره‌یه‌ی كه به‌درێژایی مێژوو
وێنه‌ی نه‌بووه‌و ئه‌م لێشاوه له‌زانیاری‌و پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا‌و
مه‌عریفه، هی ئه‌وه‌یه داهێنان‌و به‌رهه‌می گه‌وره‌تری
لێبكه‌وێته‌وه.
پێشبڕكێكه‌ی گوگڵ كراوه‌یه له‌به‌رده‌م هه‌مووانداو به‌كارهێنانی
بواری سه‌رچاوه‌كانی وزه‌و ژینگه‌و ته‌ندروستی‌و په‌روه‌رده‌و هاندانی
گروپه مرۆییه‌كان‌و چاككردنی باری گوزه‌رانی خه‌ڵك ده‌گرێته‌وه.