كۆمپانیایه‌كى به‌ناوبانگى ژاپۆنى له‌م دوایه‌دا مۆبایلێكى
پێشكه‌وتووى به‌رهه‌م هێناوه كه ده‌توانێت ده‌رگایه‌كانى هه‌موو جۆره
ئۆتۆمبێلێك بكاته‌وه ، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش له توانایدا هه‌یه بزوێنه‌رى
ئۆتۆمبێل ئیش پێ بكات ، به‌بێ ئه‌وه‌ى پێویستى به كلیلى تایبه‌تى هه‌بێت .
زانایان ڕایانگه‌یاند كه ئه‌م مۆبایله له‌لایه‌ن
كۆمپانیاى "شارب كوربورایشن" دروستكراوه ، وه پێشتریش له‌لایه‌ن
كۆمپانیاى پێشكه‌وتووى نیسان مۆتور به‌كارهێنراوه .
هه‌روه‌ها كۆمپانیایه‌كه ناوى "كلیلى چاڵاك"یان له مۆبایله‌كه هێناوه
كه رێگه به شوفێر ده‌دات بچێته ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌و به‌كاربخات ، به‌بێ
ئه‌وه‌ى پێویستى به كلیلى تایبه‌تى هه‌بێت .
كۆمپانیاى نیسان ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه دروستكردنى ئه‌م مۆبایله به
پێشكه‌وتووترین ته‌كنه‌لۆجیا داده‌نرێت كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاى "NTT DoMo
Inc" به‌رهه‌م هێنراوه كه به پێشكه‌وتووترین كۆمپانیاى دروستكردنى
مۆبایل داده‌نرێت له ژاپۆن .
زیاتر له‌وه‌ش ئه‌م مۆبایله زۆر مواسفاتى تری تێدایه ، وه‌ك كامێرا‌و
گۆرانى تۆماركردن و به‌ستنه‌وه به ته‌له‌فزیونه‌وه .